له سهرهتای ئهم ههفتهیهی بازاڕی بۆڕسهوه، نرخی نهوت له بازاڕهكانی دنیا رووی له بهرزبوونهوه كردووه و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 62.61 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە 57.45 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.