وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی یەکەکانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، هاوکات سبەی مووچەی وەزارەتێک دابەش دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەی دوو شەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت".
هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.
وەزارەتی دارایی مانگە بە دوو قۆناغ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت و قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.