ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ نمایشێک دەکات

خانمە گۆرانیبێژ و سەماکارو فاشیۆنی ناسراوی کورد هێلی لەڤ، ڤیدیۆیەکی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە، کەبۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

هێلی لەڤ، لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هێلی نمایش دەکات و سەرنجی هەندێک لە فانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت. 

 

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی. 

 
هاوکات هێلی چەند هەفتەیەک لەمەوپێش ئارایشگایەکی بۆ خانمانی کەمپی "قوشتەپە" کردەوە، هۆکاری دانانی ئەم ساڵۆنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک کچانی کەمپ هاوسەرگیری دەکەن هەست نەکەن لە کچانی شار کەمترن.

 

 

 


AM:11:28:10/11/2019