ئه‌مڕۆ یه‌ك شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- سلێمانی، رووداوێكی هاتوچۆ روویدا، کە بەهۆیەوە كارمه‌ندێكی ئاسایشی گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستدا".
ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان بەم شێوەیەیە..
له ڕوداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه له سه‌ر ڕێگای كه‌لار- سلیمانی نزیك گوندی (له‌واوان) ڕوداوێكی پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (نیسان تیدا و مارسیدس بارهه‌ڵگر)ڕویدا له‌ئه‌نجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان تیداكه به‌ناوی (هه‌واڵ خالد سه‌وزموراد) له‌دایكبووی 1991 به سه‌ختی بریندار بوو پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی باوه‌نوورگیانی له‌ده‌ستدا.
له‌ئێستاشدا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24 ی هاتووچۆ له‌بنكه‌ی پۆلیسی پێباز به‌ندكراوه.
مقده‌می مافپه‌روه‌ر
علی جه‌مال قدووری
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان
2019\11\10