دوو ڕۆژنامەنووس لە گەرمیان دەستگیر دەکرێن

بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕتی و پەیامنێری کەناڵەکە لە گەرمیان بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکران.

 

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا شوان عادل، بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵەکە ئاشکرای دەکات" لە گەرمیان بەفەرمانی دادوەر ئەمڕۆ یەک شەممە دەستبەسەر دەکرێن".

 

لەگەڵ شوان عادل پەیامنێرێکی کەناڵەکە بەناوی ئیحسان سابیر دەستگیرکراوە. 

 

پارێزەری ڕۆژنامەنووسەکان ڕایگەیاند" هەردوو ڕۆژنامەنووس شوان عادل، ئیحسان سابیر بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ دەست بەسەر دەمێننەوە". 

 



PM:01:45:10/11/2019