پۆلیسی سلێمانی 24 كه‌سى ده‌ستگیركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى 24 كه‌سى به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى دزیكردن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له رۆژی 23-10-2019 تا 8-11-2019، 24 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستاون به تاوانی دزی جۆراوجۆر، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه؛
- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه كه هه‌ستاوه به دزینی سندوقی پاره‌ی مزگه‌وت و تۆمه‌تباریش پێشینه‌ی هه‌بووه و چه‌ند جارێك له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركراوه.
- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه هه‌ستاون به دزینی سه‌ره مه‌نهۆڵ له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی.
- پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه ویستویانه ئۆتۆمبێلێك بدزن به‌ڵام دواتر كه‌لوپه‌لی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دزیوه.
- شانزه تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیركراون كه هه‌ستاون به دزی جۆراوجۆر وه‌ك پاره و مۆبایل و دزیكردن له سۆپه‌رماركێت و ماڵان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون".
PM:02:06:10/11/2019