دوایین ئاماری کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکەی عێراق ڕاگەیەندرا
خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
عەلی ئەکرەم بەیاتی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماری نوێی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی راگەیاند دەڵێت "ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری رابردووەوە گەیشتووەتە 301 کوژراو و زیاتر لە 15 هەزار بریندار، ئەم ئامارە ئەو دوو کوژراوەشی تێدایە کە هەینی رابردوو لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژران".
هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوێنێ شەممە هەڵمەتێکی رێکخراویان دەستپێکرد بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت، کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی لە ناوخۆی عێراق و گۆڕێنی سیستەمی دەسەڵات لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی دەکەن.
PM:04:57:10/11/2019