میدیای فەرمی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆماری ئیسلامی ئێران به هاوكاری رووسیا، ده‌ستیكرد به بنیاتنانی دووه‌م وێستگه‌ی ناو‌کی.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی وزه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌راسیمێكدا، كه تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، وتی "وزه‌ی ناووكی به‌كارده‌هێنین بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با، هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ناووكی ساڵانه 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. واته له ساڵێكدا خه‌رجی 660 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
بەگوێرەر زانیاریەکان ئەو وێستگە نوێیەی بنیات دەنرێت له شاری بوشه‌هری باشووری ئێران دەبێت.
هاوکات ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوکردوە له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی به كۆمپانیاكانی رووسیا، چین و ئه‌وروپا دا به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان بۆ بنیاتنانی دامه‌زراوه ناوكییه‌كان له ئێران‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران تاك لایه‌نه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكی نه‌دات.