لەبارەی پێداچوونەوە بەرێنماییەکانی دارایی و دەرچوونی رێنمایی نوێ، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی نوێی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە بەژمارە ٦٨٩٤ لە ٢١/١٠/٢٠١٩ دەرکراوە و واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لێژنەیەک بە سەرۆکایەتیی و ئەندامییەتی ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان لە نووسراوەکەدا هاتووە بۆ مەبەستی پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی دارایی و دەرکردنی رێنمایی نوێ.
بەپێی فەرمانەکەی وەزارەتی دارایی لەمەودوا لەلایەن ئەم لێژنەیەوە کە لە ٨ کەس پێکهاتوون پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی دارایی و دەرکردنی رێنمایی نوێ دەکرێت.