تورکیا رێگا نادات فڕۆکەیەکی ئەمەریکی کە هاوکاری مرۆیی پێبێت بە ئاسمانیدا بفڕێت

فڕۆکەیەکی ئەمەریکی کە هاوکاری مرۆیی پێدەبێت و دەیەوێت بچێتە هەولێر، تورکیا ناهێڵێت بە ئاسمانیدا تێپەڕێت و گەشتەکەی دوادەکەوێت.

 
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە کە وا بڕیاربوو کاتژمێر ١١ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠ ی تشرینی دووەم فڕۆکەیەکی ئەممەریکی بارهەڵگر کە یارمەتی مرۆیی پێبووە بگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام بە حکومی ئەوەی تورکیا رێگا نادات فڕۆکەکە بەئاسمانیدا بفڕێت، گەشتەکەی دوادەخات.

 
  فڕۆکە ئەمەریکیەکە یارمەتی مرۆیی پێدەبێت و سەر بە دەزگایەکی خێرخوازی ئەمەریکایە ویستوویەتی بە ئاسمانی تورکیادا بگاتە هەولێر.

 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و سەد هاوڵاتی پەنابەری سونەو کوردانی رۆژئاواو کوردانی باکور لە هەرێمی کوردستان دەژین کە ١٢ هەزاریان بەم دواییانە لە لەشکرکێشی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون.




PM:09:46:10/11/2019