ئەمەریکا هەڕەشەیەکی قورس لە تورکیا دەکات



ئەمریکا لە زاری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییەوە هەڕەشەیەکی قورس لە تورکیا دەکات.


رۆبێرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە کەناڵی (CBS)ـی ئەمەریکی راگەیاند" پێویستە تورکیا کۆتایی بە رێککەوتنی کڕینی مووشەکی S400ـی رووسی بهێنێت".

 
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆنگرێسی وڵاتەکەی بە یاسای رووبەڕووبوونەوەی دوژمنەکانی ئەمریکا لەڕێی یاسای سزادان، سزای قورس بەسەر تورکیا دەسەپێنێت".

 
ئۆبراین جەختی لەوە کردووەتەوە، کە نابێ هیچ وڵاتێکی ئەندام لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) چەکی رووسیی گرنگ بەکار بهێنێت و رایگەیاندووە، ”مووشەکی S400 لە ناتۆ شوێنی نابێتەوە“.

 
بڕیارە ١٣ ی تشرینی دووەم تەیب ئۆردوغان سەردانی ئەمەریکا بکات و لەگەڵ ترامپ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

 


AM:10:42:11/11/2019