نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: سیستانی نیگەرانە لە هێزە سیاسیەکان

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، بلاسخارت لەدوای سەردانی بۆ لای عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی ئاینی شیعەکان، وتی " سیاستانی نیگەرانە لە هێزە سیاسیەکانی کە چاکسازی ناکەن".



ئەمڕۆ ١١ی تشرینی دووەم بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی عەلی سیستانی کرد.

 

بلاسخارت، ئاشکرای کرد " سیستانی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە نابێت توندتیژی لەدژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکرێت".

 

هەروەها وتیشی" سیستانی وتوویەتی: سزادانی ئەو کەسانەی توندوتیژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران کردووە".

 

سیستانی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێت زیندانییەکان ئازادبکرێن و کەس نەگیرێت. ( نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بۆ کرد).

 

هەروەها وتوویەتی" ناکرێت خۆپیشاندەران بگەڕێنەوە ماڵەوە، بەڵام چاکسازی نەکرێت".

 

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات کە سیستانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە کە ئەگەر ئەم سێ سەرۆکایەتییە ناتوانن چاکسازی بکەن، با رێگایەکی دی بگرن.

 

ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە نەتەوەیەکگرتووەکان پرۆژەیەکی هەیە بۆ ئەو قەیران سیاسیەی لە عێراق لە ئارادایە.



PM:01:00:11/11/2019