تەندروستی سلێمانی بڕیارێک لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیار دەدات بەهیچ جۆرێک بەیانیان لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان نەشتەرگەری ئەنجام نەدرێت، بە پێچەوانەوە ئەو نەخۆشخانەیە رووبەرووی سازدان دەبێتەوە.

 

بەپێی ئەو نوسراوە کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە رۆژانە نەخۆشخانە ئەهلییەکان تەنها دەتوانن لە دوای ١ی پاشنیوەرۆوە دەستبکەن بە نەشتەرگەری.

 

چاودێرانی تەندروستی پێیانوایە ئەم بڕیارە هانی هاوڵاتیان دەدات کە لە نەخۆشخانە حکومییەکان نەشتەرگەری ئەنجامبدەن، هەروەها ئەو پزیشکانەوەی لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان و حکومیەکان کاردەکەن، بەم بڕیارە بەیانیان دەستبەتاڵ دەبن بۆ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومیەکان.

 



PM:01:48:11/11/2019