بۆ یەکەمجار لە مێژوودا جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە بە بەشداری چوار یانە ئەنجام دەدرێت و ئەو وڵاتە عەرەبیەش پارەیەکی زۆر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەدات.
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بە بەشداری یانەکانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید و ڤالانسیاو ئاتلەتیکۆ مەدرید جامە لە وڵاتی سعودیە ئەنجام بدرێت و سعودیە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەدات.
هەروەها وڵاتی سعودیە ١٢ ملیۆن یۆرۆ بە دوو یانەی یاری کۆتایی دەدات و بڕی ٨.٩ ملیۆن یۆرۆش بە یانەکانی سێیەم و چوارەم دەدات.