نێرگز قادر خانمه پێشكهشكاری كهناڵی ئاسمانی كهركوك کە بە کچی نەجمەدین کەریم ناسراوە، وێنەیەکی جیاوازی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
نێرگز قادر، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت نێرگز بە جل و بەرگێکی کوردی دەردەکەوێت، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی.
نێرگز قادر، لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی ڕادیۆی کەرکوک ئێف ئێم، لە ئێستاشدا یەکێکە لە بێژە دیارەکانی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک.