خەزعەلی له‌سه‌ر داواكه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت هاته‌ده‌نگ

سەركردەی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تیوتێکیدا ڕایگەیاند" پڕۆژەی هەڵبژارنی پێشوەخت لە عیراق لەلایەن ئەمریكاوە پێشنیاركرا، دوای ئەوەی لەلایەن كۆشكی سپییەوە بانگەشەی بۆكرا".

 

قه‌یس خه‌زعه‌لی،  سەركردەی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق له‌ هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایدەگەیەنێت: لێدوانه‌كه‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌ قه‌باره‌ی‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ ئه‌مریكا له‌ كاروباری‌ عیراق ده‌رده‌خات، کە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت، پڕۆژەیەكی ئەمریكایی بووە لە بنەڕەتدا.

 

ئەم قسەی خەز عەلی لەکاتێکدایە كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ حكومه‌تی به‌غدا كرد توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و میدیاكان و كۆتوبه‌ندی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت رابگرێت، داواشیكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستا، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ عێراق ساز بكرێت.

 

 

 

 



PM:07:28:11/11/2019