ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردەوە، بە گومانی گواستنەوەی کەلووپەلی قاچاخ دوو کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار بوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد" كە رۆژی یەكشەممە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی بێژوی سەر بە شاری سەردەشت، تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد كردووە بەناوی سادق سەعیدی و بە هۆیەوە بریندار بوو".
هاوکات وتیشی" کاسبکارێکی دیکە بە ناوی ئەفشار، كە خەڵکی گوندی دزڵییە، لە نزیک گوندی دهرکێ لە ناوچەی هەورامان بە دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بینداربووە".