ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی شاری قامشلۆ روویاندا و زیانی زۆری گیانی و ماددی هەبووە، بەپێی دوایین ئامارەکانی دەستەی تەندروستی قامشلۆ شەش کەس شەهید بوو و 47 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە له سێ ناوچه‌ی جیاوازی شاری قامشلۆ سێ تەقینەوە روویاندا یه‌كێكیان له شه‌قامی سه‌به‌ع به‌حراتی چوارگۆشه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌رسێ ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان تێدا شه‌هید و بریندار بوونه.