بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کاروخ لە شارەدێی وەرتێ-ی سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن" لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا، فڕۆکەی سیخوڕییش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە، هاوکات بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومانەکەوە تاکو ئێستا زیانەکان نەزاندراوە".