لە بەغداد بڕیارێک لە بەرژەوەندی کورد دەرکرا

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی کورد دەکرد، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگایی فیدڕاڵی هەزار کورد مافی دەنگدانیان لە کەرکوک بۆ گەڕایەوە.

 

جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پێشتر تانەمان لە بڕیارێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دابوو، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بریكاری لیژنەكەیان، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی لەسەر سكاڵای پەرلەمان ساز كرد".

 

سەرچاوەکە وتیشی" لە ئێستادا سكاڵای پەرلەمانی كوردستانی لەسەر یاساكە قبووڵ كرا و ئەو بڕگانەی رێگر بوون لە دەنگدانی ئاوارەكانی ئەو پارێزگایانە، هەڵوەشایەوە و ئاوارەكانی شارەكانی كەركووك و دیالە و سەڵاحەدین و مووسڵ دەتوانن لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەنگ بدەن".

 

بڕیارە لە یەكی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوە بچێت و پێشتریش بەهۆی یاساییەكی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق هاووڵاتییانی ئاوارە بۆیان نەبوو لە هەرێمی كوردستان دەنگ بدەن، بەوەش نزیكەی ٥٠٠ هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانیان نەبوو.

 


 

 


PM:12:50:12/11/2019