یاسای خانه‌نه‌نشینی عێراقی گۆرانكاری به‌سه‌ر دادێت و گرنگترین گۆرانكاریهكانیشی زیادکردنی موچەی خانەنشینییە بۆ 600 هەزار.
گرنگترین خاڵه‌كانی ناوه‌رۆكی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی عێراقی بریتییه له:
- تەمەنی یاسایی خانەنشین کردن 60 ساڵ ده‌بێت.
- کەمترین موچەی خانەنشینی "600.000" شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناره.
- لە 45 ساڵی مافی خانەنشینی هەیە بە مەرجێک 15 ساڵ خزمەتی هەبێت.
- ئەوەی 10 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت بڕینی خانەنشینی 5 ساڵ بدات و بە 15 ساڵ خۆی خانەنشین بکات.
- هەر فەرمانبەرێک لە تەمەنی یاساییدا خانەنشین بکرێت موچەی لە "800.000" هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار کەمتر نابێت.
- هەر خانەنشینێک دوو منداڵ یان زیاتر "خوار تەمەن 18 ساڵی" بەخێو بکات موچەی لە "800.000" هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار کەمتر نابێت.
- هەر فەرمانبەرێک بە راپۆرتی پزیشکی خانەنشین بکرێت موچەی لە "800.000" هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار کەمتر نابێ.