وەزیری دەرەوەی رووسیا: ئەمەریکا دەیەوێت بۆ کوردان نیمچە دەوڵەتێک دروستبکات

لە لێدوانێکی نوێیدا سێرگی لافرۆف رایگەیاند" ئەمەریکا دەیەوێت ناوچە کوردیەکان لە رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا جیابکاتەوەو نیمچە دەوڵەتێکیان بۆ دروستبکات".

سێرگی لافرۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند" وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات کە کاری وەبەرهەمهێنانی گەورە لەو ناوچانەی کوردان بکەن، تا ئیدارەیەکی خۆجێی دروستبکەن، کە کۆڵەکەی سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە )و یەکینەکانی پاراستنی رۆژئاوا و لایەنی تر کۆڵەکەی ئەو ئیدارەیەن".

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەوەش دەخاتەروو کە ئەمەریکا نەیشاردۆتەوە کە دەیەوێت کۆنترۆڵی بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچەیە بکات.

رووسیا لە هەوڵدایە کورد هیچ پەیوەندیەکی بە رۆژئاواو ئەمەریکاوە نەمێنێت و لەگەڵ سوریا رێکبخات.

 


PM:10:11:12/11/2019