سائیرون: عەبدولمەهدی و ٧ وەزیر دەگۆڕین
عەبدولمەهدی: هێزە ئەمنییەکان چاوپۆشیان لە خۆپیشاندەران کردووە


فراکسیۆنەکەی سەدر بە تۆمەتی خوێنڕستنی هاوڵاتیان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە عادل عەبدولمەهدی و ٧ وەزیر لەسەر کار لادەبەن. عادل عەبدلمەهدی سەرۆک وەیرانیش دەڵێت " هێزە ئەمنیەکان چاوپۆشیان کردووە کە خۆپیشاندەران".
 
 

حەمدەڵا روكابی وتەبێژ بە ناوی فراكسیۆنی ئەلسائیرون ئاشكرایكردووە كە زیاتر لە پەنجا ئیمزای ئەندامانی پەرلەمانیان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆ كردووەتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق.


هەروەها سەلام هادی پەرلەمانتاری سائیرون دەڵێت "لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆمەتبار دەكەن بەوەی خوێنی هاووڵاتیانی عێراقی بە هەند وەرنەگرتووە، لە كاتێكدا گەل رەتی كردووەتەوە لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە، كەچی ئەو وابەستەی پۆستەكەی بووە و وازی نەهێناوە".


هەر ئەمشەو لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە میدیاکان قسەکانی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولەمەهدی گواستەوە، رایگەیاند ئەو گەندەڵییەی دامەزراوەكانی دەوڵەتی گرتووەتەوە بە درێژایی تەمەنی حكومەتەكانی رابردوو كەڵەكە بووە و حكومەتەكەی ئەو لێی بەرپرس نییە.


عەبدولمەهدی وتیشی " ناكرێت بەرپرسیارێتی دۆسیەكانی گەندەڵی بخرێنە ئەستۆی حكومەتێك كە تەمەنی تەنها 10 مانگە و ئاماژەشیدا بەوەی گەندەڵییەكان بە درێژایی حكومەتی پێشوو كەڵەكە بوون.


لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئەوەی خستەڕوو كە حكومەت و هێزە ئەمنییەان چاوپۆشی زۆریان كردووە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و راشیگەیاند هەندێك كەسانی تێكدەر بە ئەنقەست كاریان كردووە بۆ بەریەككەوتنی هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران.
 


PM:11:19:12/11/2019