پێنتاگۆن: تا ئێستا لەبارەی ژمارەی سەربازانمان لە سوریا بڕیارمان نەداوە

مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لە بارەی ژمارەی ئەو سەربازە ئەمەریكیانە نەدراوە، كە بڕیارە لە سووریا بمێننەوه.

رۆژی سێشەممە بە كاتی ئەمریكا وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "چاوەڕێی گەڕانەوەی سەرۆك ئەركانی سوپا دەكەین، بۆ ئەوەی وردەكاری زیاتر لە بارەی پرسی ژمارەی سەربازانمان لە سوریا تاوتوێ بكەین".

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند بوو، ئەركی هێزە ئەمەریكییەكان لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا فراوان دەكەن، هەوڵدەدەن پارێزگاری لە كێڵگە نەوتییەكانی خۆرهەڵاتی سووریا بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش، 1200 سەرباز رەوانەی سووریا دەكرێنەوە.
 


AM:09:00:13/11/2019