نەوت بێ بەرامبەر دابەش دەكرێت
بەرێوەبەری بەرهەمەكانی نەوت لە عیراق ڕایگەیاند، مانگانە 50 لیتر نەوت دەنێرن بۆ ئاوارەكان و بڕی 200لیتر نەوتیش دەدەن بەو كەسانە بەبێ بەرامبەر.
تالب حسێن، بەرێوەبەری بەرهەمەكانی نەوت لە عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ئاوارانەی لە كەركوك و موسڵ و شارەكانی هەرێمی كوردستانن، بڕی 200 لیتر نەوتیان بۆ دەنێرن، بەبێ وەرگرتنی پارە.
هەروەها مانگانە بڕی 50 لیتر نەوتی دیكەیان بۆ دەنێرن، بەشێوەی پاڵپشتیكراوی حكومەت.
AM:10:14:13/11/2019