پۆلیسی سلێمانی گرتە ڤیدیۆیی ساتی ڕووداوی مردنی ئامانج بابانی و خێزانەکەی بڵاودەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیانی لە یەک پاکێجدا بڵاوكردەوە. 

ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەكەیان لە شەوی 16ی تشرینی یەكەمی 2019، لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیاندا لە شاری سلێمانی بە كوژراوی دۆزرانەوە، دواتر پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، ئەو بەڵگانەی‌ لەبەردەستیاندان، دەریدەخەن كە رووداوی‌ گیان لەدەستدانی‌ ئامانج بابانی‌ و هاوسەر و منداڵەكەی‌، خۆكوژی‌ بووە و هاوکات لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیش لە بەدواداچونیان گەیشتن بە هەمان دەرەنجام.

PM:04:03:13/11/2019