کەشناسی وادەی بارانبارینی بەخوڕی راگەیاند

کەشناسی عێراق ئاشکرای کرد لە رۆژی هەینیەوە دەستدەکات بە بارانبارین و لە رۆژانی دوایی باران بەخوڕ دەبارێت، پلەی گەرماش نزمدەبێتەوە.


کەشناسی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی هەینی ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەور دەبێت، بەڵام دوایی دەگۆڕدرێت بۆ بارانێکی سووک بەتایبەتی لە رۆژئاوای ئەو ناوچانە، هاوکات پلەی گەرماش نزمدەبێتەوە.

 
کەشناسی عێراق باس لەوە دەکات کە لە شەوی هەینیەوە بەرەبەرە دەستدەکات بەبارانبارین.


لە هەینیەوە لە باکور( کوردستان ) دەستدەکات بە باران و لە یەک شەممەدا ئاستی بارانبارین بە رەشەباوە دەبێت و پلەی گەرمای زیاتر نزم دەبێتەوە.

 


PM:11:19:13/11/2019