مەزڵوم کوبانێ: لەکاتی کۆبوونەوەی ئۆردوگان‌و ترامپ تورکیا هێرشی دەستپیکرد

لە کاتێکدا ئێستا لە واشنتۆن کۆبوونەوەی نیوان ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاو ئۆردوغان سەرۆکی تورکیایە، مەزڵوم کۆبانێ رایدەگەیەنێت" تورکیا لەو کاتەدا دەستی بەهێرشکردووە بۆ سەر شارۆچکەی تەل تەمەر".

 

 
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەمشەو ١٣ی تشرینی دووەم بڵاویکردەوە، دەڵێت" لەکاتی کۆبوونەوەی ترامپ و ئۆردوغاندا، هێزەکانی تورکیا هێرشێکی توندیان بۆ سەر شارۆچکەی تەل تەمەر کە زۆربەی مەسیحین دەستپێکردووە کە بۆتە مایەی کۆڕەوێکی زۆری هاوڵاتیانی دەڤەرەکە".

 

 
فەرماندەی هەسەدە دەڵێت" ئەمە پێشێلکارێکی ئاشکرای ئاگربەستە".

 
مەزڵوم کوبانێ لە کۆتایی پۆستەکەیدا ئەوە دەخاتەڕوو کە تا ئێستا تورکیا ١،١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی رۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە".
لە ئێستادا لە ئەمەریکا ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیاو ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەدان.




PM:11:38:13/11/2019