عادل عبدولمەهدی: نابێت رێگە بدەین داعش سوود لەو دۆخە وەربگرێت

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەكان لەبارەی دۆخی ئەمنی كۆبووەوە و رایگەیاند "نابێت رێگە بدەین داعش سوود لەو دۆخە وەربگرێت".

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكان سەرۆك وەزیرانی عێراق، جەختی لەسەر گرنگی رووبەڕووبونەوەی پاشماوەی چەكدارانی داعش كردەوە و دووپاتیكردەوە "نابێت رێگە بدرێت، داعش سوود لەم دۆخەی ئێستای وڵات وەربگرێت، بۆ جارێكی دیكە خۆرێكخستنەوەیان".

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگی گرتنەبەری رێكارە ئەمنییەكان كرا، بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز كرا.
 


AM:08:50:14/11/2019