بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كات دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 26 و سلێمانی 23 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 28 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.