ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە" ئەنجامدەری تەقینەوەکەی قامیشلۆ دەستگیرکرا".
لە بەیانەکەی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوەشکراوە" کەسەکە ناوی ئەحمەد جاسم مستەفا، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی رۆژی دووشەممەی رابردووی قامیشلۆ دەستگیرکردووە".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەستیان بەسەر چەند ئامێرێکدا گرتووە کە لە تەقینەوەکەدا بەکارهاتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ له سێ ناوچهی جیاوازی شاری قامشلۆ سێ تەقینەوە روویاندا یهكێكیان له شهقامی سهبهع بهحراتی چوارگۆشهی ئهمنی ئهو شاره بوو.
بهگوێرهی زانیارییهكان ههرسێ تهقینهوهكان له رێگهی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوهوه ئهنجامدراون و ژمارهیهكی زۆری هاووڵاتیان تێدا شههید و بریندار بوونه.
هاوکات بەپێی دواین ئامارەکانی دەستەی تەندروستی قامشلۆ شەش کەس شەهید بوو و 47 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی سیانیان سەخت بوو.