لە نوێترین دەرکەوتنیدا، هاوەڵی شاجوان میریان قادر کە ناسراوە بە " چەینج کەلەر " تەواو جیاواز دەردەکەوێت و فانەکانی سەسام دەکات.
میریان نوێترین وێنەی خۆی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت میریان تەواو جیاوازو سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن، هاوکات میریان لە پۆستێکیدا دەڵێت" سەرکردەکان لەدایک نابن! دروست دەبن".
میریان کە بە "چێنچ کەلەر" ناسراوە لەدایکبوی ساڵی 1992، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی 2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.