لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، هەڵبژاردەی عێراق لە گروپی سێیەم، رووبەڕووی ئێران بووەوەو لە ئەنجامدا توانی لە کاتی زیادکراودا یاریەکەی ٢-١ لێ بباتەوە.
یاریەکە لە وڵاتی ئوردن ئەنجامدراو سەرەتا عێراق لە خولەکی ١١ بە گۆڵی موهەنەد عەلی پێشکەوت.
دواتر ئێران لە خولەکی ٢٥ ئەنجامەکەی لە لایەن یاریزان، ئەحمەد نورڵا یەکسانکردەوەو گێمی یەکەم ١-١ بە کۆتا هات.
لە گێمی دووەم عێراق سوور بوو لەسەر بردنەوەی یاریەکەو یاریزان عەلا عەباس بەهاتنە ناوەوەی توانی گۆڵی دووەم و دڵنییای بکات و یاریەکە ٢-١ ببەنەوە.
خاڵەکانی عێراق بووە ١٠ خاڵ و یەکەمی گروپەکەیەتی.
1-
عێراق ١٠ خاڵ
2-
ئێران ٨ خاڵ
3-
ئێران ٦ خاڵ
4-
هۆنگ کۆنگ ٢ خاڵ
5-
کەمبۆدیا ١ خاڵ