وێنە.. پێشکەشکارێکی دیاری کەناڵی کوردسات جیاواز دەردەکەوێت

خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان لانە شوان، وێنەیەکی نوێی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوەو بۆتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەن.

 

لانە شوان لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" وێنە نوێکانی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت لانە تەواو جیاواز و شۆخ و شەنگتر دەردەکەوێت و سەرنجی بەشیک لە فانەکانی ڕادەکێشێت، کە بە جل و بەرگێکی کوردی و جوان دەردەکەوێت.

 

لانە شوان یەکێكە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کوردسات کە بەرنامەی ڕۆژێکی نوێ پێشکەش دەکات، لانە ماوەی سێ ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە هاوپیشەکانی خۆی بە ناوی "ئاری عومەر" کردووە، کە خاوەنی کوڕێکن بە ناوی "دانی".

 

 



PM:07:28:14/11/2019