بەغدا...لەخۆپیشاندانەكاندا ئاڵۆزی سەریهەڵدایەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی بەغدا لە گۆڕەپانی خەلانیی بەغدا گردبوونەتەوە و دۆخەكە گرژی تێكەوت و هێزە ئەمنیەكان بە گوللە و بۆمبی فرمێسكڕێژ بەرپەرچی خۆپێشاندەرانیان دایەوە.

میدیا عێراقیەکان بڵاویانكردەوە دوكەڵێكی ڕەش لە ئاسمانی گۆڕەپانی خەلانی ناوەڕاستی بەغدا هەڵدەستێ، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە خۆپیشاندەران توانیان ئەمڕۆ سێیەم دیواری كۆنكریتی بشكێنن و بەردەوامیشن لە شكاندنی چوارەمین دیواری كۆنكریتی، كە هەموویان ئەم بەیانیە لە گۆڕەپانەكە داندرابوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە ئەم ئێوارەیە 30 خۆپێشاندەر بە بۆمبی فرمێسكڕێژ و 10 خۆپیشاندەریش بە گوللەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.

PM:05:58:15/11/2019