سەرەڕای ئەوەی چه‌ند ڕۆژێكە مانگرتنه‌كه‌یان ههڵپهساردووە، بەڵام دوو دادوه‌ر و دوو داواكاری گشتیی گەرمیان سزا دران.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویانکردەوە دادوه‌ران و جێگرانى داواكارى گشتیى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نن دواى چه‌ندین ساڵ خزمه‌ت، گواستراونه‌ته‌وه بۆ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و ڕانیه، سزاى دیكه‌ش دراون له دابه‌زاندنى پله و پۆسته‌كانیان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا داوا له لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كراوه لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و جیدى بكه‌ن له ڕه‌وشی دادوه‌رى گه‌رمیان و داواكاریی دادوه‌ران له چاكسازى بهێننه‌دی و ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
دادوه‌ره سزادراوه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كە له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مانیان گرتبوو له پێناو جێبه‌جێكردنى یاسا و پرۆسه‌ى چاكسازى، ئه‌وه‌نده‌ى له توانایاندا هه‌بوو، درێغیان نه‌كرد، به‌ڵام له‌برى ئه‌وه‌ى سوپاس بكرێن، سزا دران.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به ناوى دادوه‌ره سزادراوه‌كان كراوه كه بریتیین له دادوه‌ران حه‌بیب حه‌مید عه‌لی و سیروان خدر میراوده‌لی و داواكارانى گشتى نزار حه‌سه‌ن جاف و بورهان ئه‌حمه‌د.