عەبدولخالق مەسعود واز لە پۆستەکەی لە یەکێتی تۆپی پێی عەرەب دەهێنێت

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کە کوردە و ناوی عەبدولخالق مەسعودە، بەهۆی کێشەیەکەوە واز لە پۆستەکەی لە یەکێتی تۆپی پێی عەرەبی دەهێنێت.

 

عەبدولخالق مەسعود نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی خۆی لە جێگری دووەمی تۆپی پێی عەرەبی کۆتایی پێ هێنا لەبەرئەوەی یەکێتی تۆپی پێی عەرەبی بڕیاری گواستنەوەی یاری یانەی " شرتەی " عێراقی دەرکردووە بۆ دەرەوەی وڵات.

 

یەکێتی تۆپی پێی عەرەبی بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە بڕیاری گواستنەوەی یاری نێوان یانەی " شورتە" و " نوازیبو"ی مۆریتانی بۆ دەرەوە عێراق دەرکردووە کە لەسەرەتادا بڕیار بوو لە کەربەلا سازبکرێت.

 

مەسعود بە میدیاکانی راگەیاند هۆی دەستلەکارکێشانەوەکەی گواستنەوەی ئەو یارییە بۆ دەرەوەی عێراق، بەلآم پابەندە بە ئەندامێتی یەکێتی تۆپی پێی عەرەبی یەوە.

 


AM:09:52:16/11/2019