خۆپیشاندانەکانی لە ئێران دەستی پێکردەوە

ئەمرۆش شەممە ١٦ی تشرینی دووەم خەڵکی لە چەندین شاری ئێران لەبەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خراپی دۆخی ئابوری دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.


ئەو خۆپیشاندانانە هێندە فراوانن کە دەزگا میدیایە فەرمیەکانی ئەو وڵاتە ناتوانن بیشارنەوەو، ئەمڕۆ ئاژانسی " ئیرانا "ی فەرمی باس لەوە دەکات خۆپیشاندان لە شارەکانی مەشهەد و ئەهواز و سیرجان بەتوندی بەردەوامە.

دوێنێش میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە کە لە تاران لە خۆپیشاندانەکاندا هاوڵاتییەک کوژراوە.

 

 


ئه‌م بابه‌ته ‌608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:13:16/11/2019