١٠٠٠ ئەندام بەشداری کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەن

سەعدی پیرە لەسەر خۆئامادەکردن بۆ بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی رایگەیاند " بەشداربوانی ئەم كۆنگرەیە بەپێی پەیڕەو نابێت لە 1000 كەس زیاتر بن و لەناو ئەوانیش ژمارەیەك هەن كە جێگیرن وەكو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی ئێستا و پێشوو، ئەنجومەنی ناوەند".

سەعدی پیرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەسەر خۆ ئامادەکردن بۆ بەستنی کۆنگرە وتی " ئەمڕۆ هەڵبژاردنی كۆنفڕانسی كۆمیتەكان دەستی پێكرد بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان و ئەمڕۆش لە شاری شەنگال و ئاكرێ و هەڵەبجە پڕۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەری كۆمیتەكان بۆ كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان دەستی پێكردوو و لە ڕۆژانی داهاتووش لەناوچەكانی دیكە دەست پێدەكات".

هەروەها وتیشی" ئەم كۆنگرەیە یەكەم كۆنگرەیە دوای وەفاتی مام جەلال كە ماوەیەكی درێژە كۆنگرە نەكراوە و چەندین نەوە هەیە ئەمڕۆ پێگەیشتووە كە گەیشتوەتە ڕادەیەك كە بە كەڵكی ئەوە دێت هەڵبژێردرێت".


پیرە، ئاشكراشیكرد، ئامانجی كۆنگرە بۆ نوێكردنەوەی سەركردایەتی یەكێتی و بەرنامەی سیاسی و بەرنامەكانی حوكمرانی یەكێتی.




PM:12:47:16/11/2019