لە کۆمیتەی کفری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردندا بۆ کۆنگرەی حیزبەکەیان تەقە دروستدەبێت و دوو کەس بریندار دەبن.
ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆمیتەی کفری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتی هەڵبژاردندا بە هۆی ململانێی کادیرانی ئەو حیزبەوە کەسێک تەقە دەکات و دووان لە ئەندامانی بەشداربووی پرۆسەکە بە سووکی بریندار دەبن.
بەپیی زانیارییەکانی سپی کێشەکە کۆنترۆڵکراوە.
بڕیارە ٧ ی کانوونی ئەمساڵ یەکێتی کۆنگرەی خۆی ببەستێت، ئەمڕۆش ئەو حیزبە دەستی کرد بە هەڵبژاردن لە کۆمیتەکانەوە.