ڤیدیۆ.. شێنێ هۆشیار تەواو جیاواز دەردەکەوێت

خانمە مۆدێل شێنێ هۆشیار لە گرتەیەکی ڤیدۆیدا جیاواز دەردەکەوێت.
 

 

خانمە مۆدێلی کورد (شێنێ هۆشیار)، لەلاپەڕەی فەڕمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدۆی خۆی بڵاودەکاتەوە کە تەواو جیاواز و شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت لە ڤیدیۆکەداو فانەکەنی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت شێنێ جل و بەرگێکی کوردی و ڕەسەنایەتی پۆشیوەو گۆرانییەکی مامۆستا عەباسی کەمەندی دەڵێتەوە.

 

شێنێ هۆشیاری تەمەن ٢١ ساڵ کچی خانمە شاعیری کورد دڵگەش قادرە، بەهۆی کاری مۆدێلەوە ئێستا بۆتە یەکێک لە کچە دیارەکانی شاری سلێمانی، هەروەها وەک ئەکتەریش بەشداری لە کلیپی چەند گۆرانیبێژێکدا کردووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش نازناوی (شاژنی سلێمانی) پێدراوە. 

 

View this post on Instagram

#نەتۆری 🙊🙊🙊

A post shared by Shene Hoshyar Ismael (@shenehoshyar_official) on


ئه‌م بابه‌ته ‌4188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:58:16/11/2019