دوای ئەوەی ئەمڕۆ له شارۆچكه‌ی بابی باكووری سوریا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیایه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه، بەهۆیەوە ١٨ کەس کوژران ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن" ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له وێستگه‌یه‌كی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كرێ و پاس له شاری بابی باكووری سوریا ته‌قییه‌وه، کە لە ئەنجامدا ١٨ کەس کوژران و ٤٣ کەسی تریش بریندار بوون، کە هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو روداوە رانەگەیاندوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ له سێ ناوچه‌ی جیاوازی شاری قامشلۆ سێ تەقینەوە روویاندا یه‌كێكیان له شه‌قامی سه‌به‌ع به‌حراتی چوارگۆشه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره بوو.
شاری باب سەر بەو ناوچانەیە کە لەلایەن سوپای تورکیا‌و گروپە چەکدارەکانەوە لەساڵی ٢٠١٦ وە دەستی بەسەردا گیراوە.
٩ی تشرینی یه‌که‌مى ٢٠١٩وه سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ست پێکردووه، که به‌هۆیه‌وه ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٣٠٠ هەزار که‌س ئاواره بوون، کە بەوهۆیەوە دۆخی ئەمنی شارەکانی رۆژئاڤا جێگرنیە.