وێنە.. پێشکەشکارە شۆخەکەی ئێن ئاڕتی دوو لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت

ژاڵە ڕەسوڵ پێشکەشکاری دیاری کە ناڵی ئێن ئاڕتی دوو نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بڵاوکردەوە.

 

ژاڵە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" تازەترین وێنەی خۆی لەگەڵ هاوژینەکەی بڵاوکردەوە کە ئەمەش بووە هۆی جێی سەرنجی هەندێک لە هەوادارەکانی، هاوکات ژاڵە لە پۆستێکیدا بۆ خۆشەویستەکەی دەنووسێت و دەڵێت" نییە بەنرختر لەو کەسەی لە خراپترین بارودۆخدا ئەڵێت خەمت نەبێت، بەیەکەوە چارەسەری دەکەین".

 

ژاڵە ڕەسوڵ خوێندكاری بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی بوو و یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی "ئێن ئاڕتی دوو"، لەچەندین کلیپیشدا کاری نواندنی کردووە و هاوسەری "دیار مەهدی"یەو کە ئەویش کارمەندی هەمان کەناڵەو هاوکات دەرهێنەری ڤیدیۆ کلیپە. 

 

 


PM:06:12:16/11/2019