شەپۆلێکی سەرما روو لە هەرێم دەکات و لە باشووریش باران دەبارێت

کەشناسی ناسراوی عێراقی سادق عەتیە ئاشکرای دەکای لە ٢٤ کاتژمیری داهاتوودا باران لەشارەکانی باشووری عێراق دەبارێت.

سادق عەتیە کەشناسی ناسراوی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو باران بارینە شارەکانی بەسرەو کوت و  رۆژئاوای سەماوەو  وڵاتی کوێتیش دەگرێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند بەهۆی ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لە سیبریاوە هاتووە پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم دادەبەزێت بۆ ٣-٥ پلە.

 


PM:11:16:16/11/2019