هەڵبژاردەی بەلجیکا توانی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ شکست بە هەڵبژاردەی روسیا بهێنێت و هازاردیش دوو گۆڵی تۆمارکرد.
بەلجیکا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی رووسیا بووەوەو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٤-١ لێ بباتەوە.
هازارد توانی دوو گۆڵ بکات و براکەی گۆڵێک و گۆڵی چوارەمیش لۆکاکۆ تۆماریکرد.
بەلجیکا سەرکەوتنی بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ بەدەستهێناوە.