کەریم بنزیمە بێ هیوا دەکرێت



کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری بەتوانای یانەی ریاڵ مەدرید، بێهیوا دەکرێت و بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بانگ ناکرێتەوە.

ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا،نۆیل لۆگرێت، نوێترین لێدوانی لەسەر گەڕانەوەی ئەو هێرشبەرە بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەکەی داو رایگەیاند بە نسبەت بنزیمەوە فەرەنسا کۆتایی هاتووە.

ئەم سەرۆکە رایگەیاند، ئێمە نکۆڵی ناکەین بنزیمە هێرشبەرێکی بە توانایە، بەڵام سەردەمی یاریکردنی ئەو بۆ فەرەنسا کۆتایی هات.
بنزیمە بەهۆی کێشەیەکی لەگەڵ ڤالبۆینا کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، لە ریزەکانی فەرەنسا دەرکراوەو تا ئێستا بانگ نەکراوەتەوە.
 


PM:11:36:16/11/2019