جێگری سەرۆکی حکومەت لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەڵێت" موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وتێت".
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" به‌رده‌وام ده‌بن له چاكسازی و لیژنه‌ی حكومه‌تیش له كاره‌كانی به‌رده‌وامه".
ناوبراو وتیشی" به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕیشه‌ی ئێستا له قۆناغی سود وه‌رگرتنی بایۆمه‌تریداین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی حكومه‌تیش بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه‌و كاره‌كانی خۆی ته‌واو ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی چاكسازی ئیداری و دارایی".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وتێت.
دەربارەی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له ئێستا ئاڵۆگۆڕی بیروڕا له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌وشی سیاسی عیراقه‌وه گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند سیستی تێكه‌وتووه.