ئەمڕۆ مووچەی وەزارەت و توێژێک دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە مووچەی وەزارەت و توێژێک دابەشبکرێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کەم ئەندامان دابەش دەکرێت".

 

هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.


وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.


 




AM:08:49:17/11/2019