ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ڕێبەڕی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکیدا دەڵێت" دەبێت زیادکردنی نرخی بەنزین جێبەجێ بکرێت".
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند"جێبەجێكردنی بڕیاری سەركردەی دەسەڵاتەكانی ئێران بۆ گرانكردنی بەنزین پێویستە و گرانی بەنزینیش نابێت كار بكاتەسەر گرانبوونی كاڵاكانی دیكە".
خامنەیی ئاشكراشیكرد: بەرپرسانی ئێران بە پشتیوانی پسپۆڕان بڕیارێكیان داوە و دەبێت جێبەجێ بكرێت، بەدڵنیایشەوە هەندێك لە هاوڵاتیان نیگەرانی ئەو بڕیارەن و ناڕەحەت دەبن و یاخود زیانیان بەردەكەوێت، بەڵام تێكدان و ئاگرتێبەردان كاری ئەوان نییە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی ئێران كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ئه‌نجامبدات، كه ناڕه‌زایه‌تی زۆری خه‌ڵكی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و له زۆربه‌ی شاره‌كانی وڵاته‌كه‌شدا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له هه‌ینییه‌وه شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی سێ هێنده‌ی نرخی به‌نزین، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی پاڵپشتیكراوی حكومی بۆ ١٥٠٠ تمه‌ن و به‌نزینی ئاسایی بۆ ٣٠٠٠ هه‌زار تمه‌ن و به‌نزینی سوپه‌ر بۆ ٣٥٠٠ تمه‌ن به‌رزكراوه‌ته‌وه، كه به‌راورد به نرخی پێشوی سێ هێنده زیادیكردوه.