سلێمانی.. دادگاییکردنی تۆمەتباری کەیسی سێوان و منداڵەکانی دەستی پێکرد

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ یەکەمین دانیشتنی دادگا بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسی کوژرانی سێوان قادر و منداڵەکانی دەستیپێکرد.

 

هاوکات لای خۆشییەوە قادر نوری، باوکی سێوان قادر دەڵێت" داواکارییەکمان بۆ دادگا نوسیووە دەبێت ھاوسەری سێوان لە سێدارە بدرێ و بەھیچ شتێکی دیکە رازی نین".

 

هەروەها  پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە لەگەڵ خانەوادەی سێوان قادر، داوایان لە رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان و رۆژنامەنوسان کردووە ئامادەی دانیشتنی دادگایەکە بن.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو تۆمەتباری دووەمی روداوەکە، کە ژنێکی دراوسێ سێوان قادربوو ئازادکرا.

 

 جێگەی ئاماژەیە، شەوی 16-12-2018، لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.


 



AM:11:46:17/11/2019